وەزارەتی پەروەردە پۆلی تایبەتی بۆ منداڵانی داون دەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق دوای دەركردنی بڕیاری وەرگرتنی منداڵانی توشبوی نەخۆشی داون، هەنگاو دەنێت بۆ كردنەوەی پۆلی تایبەت لە قوتابخانە سەرەتاییەكان.
كەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندوە، وەزارەتەكەیان كاردەكات بۆ پشتگیریكردنی منداڵانی توشبو بە نەخۆشی داون، بەتایبەتی لەڕوی پەروەردەییەوە، لەڕێگەی بەشی پەروەردەی تایبەت لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گشتی و تایبەت و دەرەكییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی پەروەردە هەوڵدەدات پۆلی تایبەت لە قوتابخانە سەرەتاییەكان بكاتەوە، كە لەلایەن تیمی مامۆستای تایبەتمەندەوە بەڕێوەدەبرێت، بە ئامانجی گشتاندن و فراوانكردنی ئەزمونەكە، دڵنیابون لە پاڵپشتی بۆ گەشتە پەروەردەییەكەیان و بەرزكردنەوەی توانا مەعریفیەكانیان.
جەختیشیكردەوە كە بەشێك لەو منداڵانە لە ماوەی ساڵی ڕابردودا بڕیاری ئەندامێتییان بەدەست هێناوە و بەشێكیشیان ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە، هەروەها دەتوانرێت لە ناوەندەكانی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تۆماربكرێن بە پێی یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group