بیرۆكە نوێیەكانی پاراستنی ژینگە لەسلێمانی بەڕێوەچو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەشاری سلێمانی نمایشێكی تایبەت بە بیرۆكەكانی پاراستنی ژینگەو سەوزكردنی شار بەڕێوەچو.
ژوری بازرگانی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، لەو نمایشەدا ژمارەیەك لە پرۆژە داهێنەرەكان و بیرۆكە نوێیەكانی گەنجانی شار لەسەر پاراستنی ژینگە، باشتر بەكارهێنانی سامانی ئاو و زیادكردنی رێژەی سەوزایی پێشكەش كرا.
لەوبارەیەشەوە محەمەد رەسوڵ جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندوە: خۆشحاڵن كە كۆمەڵێك گەنجی بەهرەمەندو داهێنەری بیرۆكەی پێشكەوتو هەیە بۆ پاراستنی ژینگەو سامانی ئاو و رێگە نوێیەكانی سەوزكردنی شاری سلێمانی لەڕێگەی پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیاوە پێشكەش دەكەن.
وتیشی: هیوادارن ئەم كارانە بچنە بواری جێبەجێكردنەوە تا جارێكی تر شاری سلێمانی هەنگاوێكی تر پێش بكەوێت لە بواری ژینگەدا، هەروەها پشتیوانی بەردەوامی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خستەڕو بۆ هاندانی گەنجان بۆئەوەی بتوانن پێكەوە ئەم بیرۆكانە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوەو رۆڵێكی كاریگەر لەباشتركردنی ژینگەی شاردا ببینن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group