نەوا-
تائێستا ئەنجومەنی دەوڵەت راپۆرتی خۆی لەسەر داهاتە نانەوتییەكان نەناردوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و بەمەش رێككەوتنەكانی هەولێرو بەغدا نەچونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لەبەغدا بە سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لەهەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەكەن دورن لەڕاستییەوەو هەولێرو بەغدا چەندینجار رێككەوتون، بەڵام بە پراكتیكی ئەو رێككەوتنانە نەچونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندوە: هەردو حكومەت بەرپرسن لەبرسیكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان چونكە كۆبونەوەو ئەنجامی لیژنەكان هیچ ئەنجامێكی نەبوەو تەنها كات كوشتنبوە، كارەكانی لیژنەی ئەنجومەنی دەوڵەتیش تەواو نەبوە تا راپۆرتی خۆی لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم بداتە ئەنجومەنی وەزیران.
پێشتریش كۆمپانیای بە بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەكردبو، سەرجەم گرێبەست و پابەندبونەكانیان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە تەواوكردوە كە نەوتی بەرهەمهێنراو لەهەرێم دەكڕن.