نەوا-
قوتابیان و خوێندكارانی كەركوك ئەوانەی لەزانكۆكانی هەرێم دەوام دەكەن دەتوانن بگەڕێنەوە شارەكەی خۆیان.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی نوسراوێكیان ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا كردوە بۆ گواستنەوەی قوتابیانی كەركوك ئەوانەی لە زانكۆكانی هەرێم دەوام دەكەن، دوای چەند جارێك گفتوگۆ لەو بارەیەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندیداو توەزارەتی راسپاردوە بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی نوسراوكەیان.
ئاماژەشیكردوە، تەواوی قوتابیان جگە لەقۆناغی یەك و كۆتایی دەگوازرێنەوە زانكۆی كەركوك و بەوەش قورسایی سەر خۆیان و خێزانەكانیان كەم دەبێتەوە، لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی كەركوكیش پەیوەندیكردوە بۆئەوەی راسپاردەی زانكۆكان بكات بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكە.