نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا پرسی نەوت و داهات و مووچە لەگەڵ یەكخستەنوەی ڕێكارە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەكرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا دواپێشهاتەكانی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوت، بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەخرێنەڕوو.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەكرێن و وەزارەتی دارایی و ئابووری وردەكارییەكانی ئەو دۆسیەیە دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
هەروەها، گفتوگۆكردن لەسەر پرسی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە هەرێمی كوردستان بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت و ئەم بابەتە لە لایەن وەزیری پەروەردەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران باس دەكرێت.