هەشت وڵات پشتیوانی لەپێشنیارەكەی ترەمپ دەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هەشت وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێكەوە پشتیوانی لەپێشنیارە 20 خاڵییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆك ئەمریكا دەكەن كە بەناوی (پلانی گشتگیر بۆ كۆتایهێنان بە شەڕو پێكادانەكانی غەزە) رایگەیاند.
لەناو ئەو هەشت وڵاتەدا وەزیرانی دەرەوەی هەر یەك لە توركیا، ئوردن، سعودیە، قەتەرو میسر هەن و تیایدا جەختیانكردوەتەوە، ترەمپ هەوڵی دڵسۆزانەی داوە بۆ كۆتایهێنان بە جەنگ لە غەزە متمانەیان بە ئیرادەی سەرۆك ئەمریكا هەیە بۆ دۆزینەوەی رێگای ئاشتیی، ئامادەشن بەشێوەیەكی بنیاتنەرانە لەگەڵ ئەمریكاو لایەنە پەیوەندیدارەكان كاربكەن بۆئەوەی دڵنیایی بدەنە ئەنجامدانی رێككەوتنەكە بەشێوەیەك ئاشتیی، ئاسایش و سەقامگیریی بۆ گەلانی ناوچەكە دەستەبەر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group