ئەمریكا ڤیزای سەرۆكی كۆڵۆمبیای هەڵوەشاندەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڤیزای سەرۆكی كۆڵۆمبیای هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین كردوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، ڤیزای گستافو پیترۆ سەرۆك كۆڵۆمبیایان هەڵوەشاندوەتەوە بەهۆی ئەوەی هەڵوێستی بەردەوامی بۆ فەڵەستین و دژی ئیسرائیل هەبوەو هەڵسوكەوتەكانی هاندەر بون بۆئەوەی هانی سەربازانی ئەمریكا توندوتیژی بەكاربهێنن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندوە، پیترۆ رۆژی هەینی رابردو بەشداریكردوە لەخۆپیشاندانێك لە گۆڕەپانی تایمز لە ناوەڕاستی نیویۆرك بۆ پشتیوانیكردن لە فەڵەستین و باسی لەوەكردوە كە ئەوەی لە غەزە رودادەت كۆمەڵكوژیە ئامانجی لەناوبردنی گەلی فەڵەستینە، داواشی لە سەربازانی ئەمریكا كردوە موشەكەكانیان ئاڕاستەی خەڵكی نەكەن و گوێرایەڵی فەرمانەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نەكەن.
رۆژی چوارشەممەی رابردو سەرۆكی كۆڵۆمبیا لەمیانی وتارێكیدا لەناو كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوایكرد ئەو وڵاتانەی كۆمەڵكوژی لە غەزە رەتدەكەنەوە سوپاكانیان یەكبخەن لەپێناوی رزگاركردنی فەڵەستیندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group