رێبوار تەها: زیاتر لە 7 هەزار كەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، دەرگای دامەزراندن دەكەنەوەو رۆژی سێشەممەی داهاتو دەست لە پرۆسەكە دەكەن و داوا لە دەرچوانی شاری كەركوك دەكەن داواكانیان پێشكەش بكەن.
ئەم لێدوانەی پارێزگاری كەركوك لەپرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا هات لەگەڵ ئیبراهیم حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەو باسی لەوەكرد،  7 هەزارو 200 هاوڵاتی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان دەگرێتەوەو رۆژی سێشەممەی داهاتو لینكی پێشكەشكردن دەكرێتەوە هەر لە رێگەی لینكەكەوە پێشكەشكردن ئەنجام دەدرێت و ئەنجامەكەشی بە شەفافیەت رادەگەیەنن.
 پارێزگاری كەركوك وتیشیك هیچ كەسێك دەستی بەسەر لینكەكەدا نییە تەنها تەكنەلۆجیاو زانیاری پارێزگا نەبێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group