قوباد تاڵەبانی: باوەڕمان بە هێڵی سور نییە

14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی بە كەناڵ 8ی راگەیاندوە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم بەردەوامەو هەنگاوی باشی بڕیوە.
ئاشكراشیكردوە، رێككەوتن لەسەر دیدگای هاوبەش كارێكی كەم نییە، چونكە بەشێك لەكێشەكانی رابردو بەهۆی دیدگای جیاوازی حكومڕانی بوە ئەوەی ئێستا ماوەتەوە گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت.
قوباد تاڵەبانی باسیلەوەشكردوە، باوەڕیان بە هێڵی سور نییەو باوەڕیان بە گفتوگۆ و دانوستانە پێویستە بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە درێژە بە دانوستانەكان بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group