نەوا-
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر سەبارەت بە روداوی ئاگركەوتنەوەی بەنزینخانەكەی شاری هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: زیانی گیانی نەبوە توانیویانە بەبەشداریی 11 تیمی بەرگریی شارستانی بە 35 خولەك ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن بەوهۆیەشەوە دو كارمەندیان بەسوكی بریندار بوە.
لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەشەوە وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: لەو بەنزیخانەیەدا بەنزین، گازو غازی LPG و مۆلیدەی تێدابوە هۆكاری سەرەكی روداوەكەش لەئەنجامی شێوازی بەتاڵكردنی بەنزینەكە بوەو دوای لێكۆڵینەوەكانیش زیاتر ئەو بابەتە روندەكەنەوە، مەرج و رێنماییشیان بۆ ئەو شوێنانە بەستانداردی جیهانییەو دیارییكراوە كە دەبێت بەنزینخانەكان بەلایەنی كەمەوە 150 بۆ 500 مەتر لە ماڵەكانەوە دوربێت.