نەوا-
لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ بۆردی شەقامی 100مەتری كە بە شاڕێی بابان ناسراوە ئامادەی كاری روخاندنی پردە كۆنەكەی تاسڵوجە بون كە لەبری ئەو پردە گەورەترین پرد دروستدەكرێت و لە داهاتودا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەو چارەسەركردنی قەرەباڵغی لەناوچەكە.
لەوبارەیەوە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بۆردو فەرمانگەی شەقامی 100مەتری بەشێوەی تیمی ئێشكگری كارەكانیان چڕتركردۆتەوە لەگەڵ تیمەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار تابتوانرێت لەچەند رۆژی داهاتودا روخاندنی پردەكە كۆتایی بێت، هەروەها سەرۆكی شارەوانی دەستخۆشی لەتیمەكە كردوە بۆ هاوكاری و دابینكردنی ئەو پێداویستییانەی كە كردویانە بۆ ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییەی كە بڕیارە لەسەر شەقامی 100 مەتری سلێمانی ئەنجام بدرێت.