نەوا-
لویس ساكۆ پاتریاركی كلدانی عیراق و جیهان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی عیراق 15 ساڵە نەیتوانیوە مافی پێكهاتەكان دەستەبەر بكات، رەتیشیدەكەنەوە كەسانی خاوەن گروپی چەكدار لە دەشتی نەینەوا ئەوانەی دەسەڵاتیان بەسەر گوندو شارۆچكەكانیاندا سەپاندوە نوێنەرایەتی پێكهاتەی مەسیحی بكەن.
لویس ساكۆ باسی لەوەشكردوە: بە فەرمی داوایان لە حكومەتی عیراق و كۆمیسۆنی هەڵبژاردن كردوە، رێگەبدەن مەسیحییەكان تەنیا دەنگ بە كاندیدەكانی خۆیان بدەن بۆئەوەی بتوانن نوێنەرانی راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.