مەزڵوم كۆبانێ: دژەتیرۆری رۆئاوا لەسەرانسەری سوریا شەڕی تیرۆر دەكات
2 رۆژ پێش ئێستا جیهان
نەوا-
مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەمیانی وتارێكدا لە دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند، لە سەرەتای دامەزراندنی هێزەكانی هەسەدەوە تا ئەمڕۆ هەموو سەركەوتنێك كە بەدەستهاتوە لە ڕێگەی پشتیوانیی چەسپاوی گەلی سوریا و بەشداریی هەموو پێكهاتە كۆمەڵایەتییەكان بوە، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە، سوریای نوێ دروستبوە، سوپایەكی نوێ دروستبوە، وەك یەكێك لە هێزە سەرەكییەكانی بەرگریی سوریا، هێزەكانی هەسەدە ڕۆڵێكی بەرچاوی لە شەڕی تیرۆر و پاراستنی گەلەكەیاندا هەبوە، ئێمە جێگەیەكی گرنگمان دەستكەوتوە و دەبێت ئێستا بەشداری لە بنیاتنانی سوپای نوێی سوریادا بكەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، فەرماندەییەكەی بڕیاری داوە شاندێك ڕەوانەی دیمەشق بكات بۆ پێشخستنی هەنگاوە كردارییەكانی یەكخستنی هێزی ئاسمانی سوریای دیموكرات لەگەڵ سوپای نیشتمانی داهاتوی سوریا، "لە ڕۆژانی داهاتودا شاندەكەیان سەردانی دیمەشق دەكات و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری كۆدەبێتەوە و دەست بە پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا دەكات.
بەوتەی مەزڵوم كۆبانێ، یەكگرتنەوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بناغەی سوپای نوێی سوریا پێكدەهێنێت، كە خزمەت بە پاراستنی هەمو سورییەكان دەكات بەبێ گوێدانە نەتەوە و ئایین.