بلدۆزەرەكان چونە ناو غەزەوە بۆ پاككردنەوەی شوێنەواری شەڕی دو ساڵە

15 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەدوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەمماس بلدۆزەرەكان داروپەردوی كەرتی غەزە پاكدەكەنەوە.
میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردوەتەوە، دوای دو ساڵ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەمماس بلدۆزەرەكان دەست دەكەن بە پاككردنەوەی داروپەردوی شاری غەزەو دەیان هەزار فەلەستینی ئاوارە دەگەڕێنەوە بۆ شارو ناوچە وێرانبوەكانی باكوری كەرتەكە.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی لوتكەی ئاگربەستی غەزە لە شاری شەرم شێخی میسر لە ئارادایەو چاوەڕوان دەكرێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەشداری تیادا بكات، ئیسرائیلیش دەستیكردوە بە گواستنەوەی دیلە فەڵەستینییەكان پێش ئازادكردنیان، ئەوەش لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەستە لەگەڵ حەمماس كە بە هەمانشێوە ئازادكردنی دیلەكانی ئیسرائیلیش دەگرێتەوە. 




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group