روانگەی سەوزی عیراق: دانوستانەكانی عیراق سەبارەت بەقەیرانی ئاو شكستیهێناوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
روانگەی سەوزی عیراق بڵاویكردەوە، عیراق لە دانوستانەكانی لەگەڵ توركیا سەبارەت بە قەیرانی ئاو روبەڕوی شكستێكی گەورە بوەتەوە، توركیا هەوڵدەدات عیراق بخاتە دۆخێكی سەختی ئاو و روبەڕوی قەیرانی ئاوی بكاتەوە.
روانگەی سەوزی عیراق راشیگەیاندوە، وەسفكردنی كۆبونەوەكانی شاندی عیراق لەگەڵ لایەنی توركی بەسەركەوتو لەبارەی چارەسەركردنی پرسی ئاو دورە لە ڕاستیەوە دەرئەنجامی كۆبونەوەكان زۆر نائومێدكەرەو ئاسۆی هیچ چارەسەرییەك بەدیناكرێت، چونكە توركیا وەك هەمیشە بەڵێن دەدات و جێبەجێی ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group