حەمماس دیلە ئیسرائیلییەكانی رادەستی خاچی سور كرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەكان، بزوتنەوەی حەمماس 13 دیلی ئیسرائیلی رادەستی شاندی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور كرد، بەمەش تەواوی دیلە ئیسرائیلییە زیندوەكانی ناو كەرتی غەزە ئازاد كران.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، حەماس دیلە ئیسرائیلییەكانی لە خان یونس لە باشوری كەرتی غەزە رادەستی شاندی خاچی سور كردوە، بەو رادەستكردنەش هیچ دیلێكی ئیسرائیلی لەلای بزوتنەوەی حەمماس بە زیندویی نامێنێت، پێشتریش سەرۆكی ئەمریكا داوایكردبو كە حەمماس روفاتی ئەو كەسانەش رادەستی ئیسرائیل بكاتەوە كە گیانیلەدەستداوە یاخود كوژراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group