وتەبێژی حەج و عومرە: پرۆسەی حەج و عومرە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەو پێشچوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاندوە، لەماوەی چوار ساڵی رابردودا حكومەتی هەرێم بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەرجی حەج لەسەر هاوڵاتیان هەر ساڵێك بەبڕی جیاواز پاڵپشتی حاجیانی كردوە.
ستونی ئاماژەشیكردوە: پرۆسەی حەج و عومرە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەو پێشچوە باشترین خزمەت پێشكەش بە حاجیانی كوردستان كراوە، هەروەها هەلی كاریش بۆ هاوڵاتیان رەخسێنراوە كە لە بواری حەج و عومرەدا كاردەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group