نەوا-
ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری كاتی سوریاو ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا كۆبونەوە، لەپاش كۆبونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی كاتی سوریا وتی: لە سوریای نوێدا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكەو جیهان رێكدەخەنەوە، هەروەها سەقامگیری سوریا بەسەقامگیری هەرێمیی و جیهانییەوە گرێدراوە.
شەرع وتیشی: هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ روسیا رێكبخەنەوەو رێزیش لەسەرجەم ئەو رێككەوتننامانە دەگرن كە لەگەڵ روسیادا واژۆیان كردون.
لەلایەن خۆشیەوە سەرۆكی روسیا رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ سوریا بە بارودۆخی سیاسی و بەرژەوەندییە تەسكەكانەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵكو بە بەرژەوەندی هاوبەش بەستراوەتەوە.