ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ ناردنی موچە داوایەك لە حكومەتی عیراق دەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوەوە لەبەشێكی راگەیەنراوی كۆبونەوەكەدا هاتوە، لەپێناوی دابینكردنی موچەو شایستەی دارایی و زامنكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان، چەندین راسپاردەو پێشنیاریان پەسەند كردوە لەناویشیاندا جێبەجێكردنی پابەندییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لە پێش هەمو خەرجییەكانی ترەوە، تاوەكو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ هیچ شتێك نەكاتە بیانو بۆ نەناردنی موچەی هەردو مانگی ئاب و ئەیلول و مانگەكانی دواتریش.
ئاماژەشكراوە كە ئەنجومەنی وەزیران داوای لەحكومەتی فیدڕاڵ كردوە وەزارەتی دارایی راسپێرێت بەخەرجكردنی موچەی هەرێم چونكە رێككەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەكردنی نەوت زۆر بە باشی و بەبێ كەموكوڕی جێبەجێكراوەو زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لەبازاڕی جیهانی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوەو داهاتەكەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group