نەوا-
مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی یاوەری لەشاری كرماشان لەگەڵ كونسوڵی عیراق كۆبونەوەو گفتوگۆیانكردوە دەربارەی هەندێك گیروگرفت كە بازرگانانی عیراق و هەرێم لەگەڵ بازرگانانی ئێران روبەڕویان دەبێتەوە.
لەگوێرەی راگەیەنراوێك، كونسوڵی گشتی عیراق رایگەیاندوە، هەوڵدەدەن لەڕێگەی كونسوڵیەتەوە چارەسەری كێشەكان بدۆزنەوە، لەلایەن خۆشیەوە سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی باسی لەبەرهەمی شیش و ئاسن و چیمەنتۆ كردوە كە لەئێستادا پێویستیان بە هاوردەكردن نیە بەڵكو لەناوخۆدا زیادی هەیەو هەناردەی پارێزگاكانی عیراق دەكرێت.