لە رزگاری نزیكەی 2 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، نزیكەی 2 هەزار پارچە زەویان بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی رزگاریدا دابەشكردوە، هەروەها تیروپشكیش بۆ دابەشكردنی ئەو زەوییانە دەكەن كە بەشێكیان قەرەبوی ئەو جوتیارانەیە كە زەوییەكانیان كوژێنراونەتەوە، لەم ژمارەیەش زیاتر لە یەك هەزارو 850 پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحیەی رزگارییە.
وەزیری شارەوانی ئەوەشی ئاشكراكرد، لە رۆژانی داهاتودا بەپێی پێویستی كارەكانی ئەو شوێنانە تەواو دەبێت و تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی دەكرێت، هەروەها ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەویی زۆر باشەو پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەدەچێت.



 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group