نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد، ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیرانی هیندستان دڵنیاییداوە كە دەستبەرداری كڕینی نەوت لە روسیا دەبێت و ئەمەش كۆتاییهێنان بەجەنگ لەئۆكرانیا ئاسانتر دەكات.
ترەمپ ناڕەزایی لەبارەی بەردەوامبونی جەنگی روسیا-ئۆكرانیا دەربڕی و وتی: ناتوانرێت لەناكاو كۆتایی بە هاوردەكردن بهێنرێت و پڕۆسەكە بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، بەڵام لەماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت.
باسیلەوەشكرد كە بە دەستبەرداربونی هیندستان لەكڕینی نەوتی روسیا هەوڵەكانی ناوبژیوانی ئاسانتر دەكات ئێستا چاوەڕوانیش دەكرێت كە چینیش هەمان كار بكات.