نەوا-
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردوەتەوە، سەپاندنی سزای دارایی لە نێوان دوو بۆ دە ملیۆن دیناری ئەو كاندیدانەدەدرێت كە سەرپێچی ڕێساكانی هەڵبژاردن دەكەن.
حەسەن سەلمان راوێژكاری یاسایی كۆمسیۆن لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانەوە، كۆمسیۆن چاودێری نزیكەی 400 پێشێلكاری بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی كردووە لەلایەن كاندیدەكان و حزبەكان و هاوپەیمانییەكانەوە، كە زۆربەیان بریتی بوون لە دانانی ریكلام لە شوێنی دیارینەكراو.
رونیشیكردەوە، ئەو سزایانەی سەپێندراون غەرامە بوون لە دوو ملیۆن بۆ دە ملیۆن دینار، كە بەرزترینە تا ئێستا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی سزاكان بۆ بێبەشبوون لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی تاوان.
حەسەن سەلمان باسی لەوەشكرد، هەوڵدان بۆ كڕین یان لەناوبردنی كارتی دەنگدەران وایكردووە كۆمسیۆنەكە بە هاوكاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری سكاڵای تاوانكاری لەسەر ئەو كەسانە تۆماربكات كە پەیوەندییان پێوە هەیە، كە لە ئێستادا كەوتوونەتە ژێر رێكاری یاسایی لەبەردەم دەسەڵاتی لێكۆڵینەوەی كارامەدا و ئەگەر سزاكان بسەلمێنرێت، رەنگە بێبەشكردنی هەمیشەیی لێبكەوێتەوە لە كێبڕكێی هەڵبژاردنەكان.