بازرگانیی عێراق: بەشێك لە هاوڵاتیان بەشەخۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حكومەتی عێراق بڕیاریداوە لەسەرەتای ساڵی نوێوە دەست بەبڕینی بەشەخۆراكی ئەو خێزانانە بكات كە موچەخۆری حكومەتن و موچەی مانگانەیان سەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارە.
ئەیسەر ‌غەریری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، كەسێك موچەخۆر بێت و مانگانە بڕی یەك ملیۆن و نیو موچە وەربگرێت، كەسێكی دیكەش كاسب بێت و داهاتی مانگانەی تەنیا 500 هەزار دینار بێت، نابێت حكومەت وەكوو یەك پشتگیری و مامەڵەی ئابوری و داراییان لەگەڵدا بكات، پێویستە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
رونیشیكردەوە، بڕیاری پێشوتر بەیەك ملیۆن و 500 هەزار دیاریی كرابوو، دواتر پێشنیاز كرا بكرێت بەدوو ملیۆن دینار، واتا ئەو كەسانەی مانگانە بڕی دوو ملیۆن دینار موچە لەحكومەت وەردەگرن، بەشەخۆراكیان ببڕدرێت، بەڵام لە سەرەتای ساڵی نوێوە حكومەت دەگەڕێتەوە سەر بڕیاری یەكەم، كە بڕی موچەكە بەیەك ملیۆن و 500 هەزار دینار دیاریی كراوە.
لەبارەی پشتیوانیی ئەو كەسانەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی دەیانگرێتەوە وەزیری بازرگانی ڕایگەیاندوە، 12 بەشەخۆراكی زیادە دەدرێت بەو چینە، كە ئێستا ژمارەیان نزیكەی حەوت ملیۆن كەسە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group