نەوا-
سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردو گەشەپێدان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لە یەكەمین ساڵیادی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەبو پەرلەمان ئێستا سەرۆكایەتی و لیژنەكانی هەڵبژاردایەو حكومەتی پێكبهێنایەو 450 كۆبونەوەی لیژنەكانی بكردایە، دەبو لەماوەی ئەو ساڵەدا پەرلەمانی كوردستان بەپێی پەیڕەو نزیكەی 100 دانیشتنی بكردایە بۆ پەسەندكردنی یاساكان، هەروەها 50 دانیشتنی بكردایە بۆ بەدواداچونی كاروباری حكومەت، بەڵام هیچیانی نەكردو تەنانەت نەیتوانی خۆشی دروستبكات.
سەرۆكی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردو فێركردن لەبەشێكی تردا وتی: ئەوەی گۆڕاوە لە ژیانی پەرلەمانیدا تەنهاو تەنها وەرگرتنی موچەی حەوت مانگی پەرلەمانتارانە بەبێئەوەی 7 خولەك لە پەرلەمان بوبن كە زیاتر لە 5 ملیار دینار دەكات، ئەوەی دەگوزەرێت پێچەوانەی دەستورو یاساو ئایین و نەریتە، هەروەها پێچەوانەی هەمو ئەو بەڵێنانەیە كە سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانە بە دەنگدەرانیانداوە.