ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی قوبرسی توركیا راگەیەنرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بێرتان ئۆزەرداغ سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی كۆماری قوبرسی توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری قوبرسی توركیای باكور، توفان ئەرهورمان زیاتر لە 62%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەكان ئەرسین تاتار كاندیدی سەربەخۆ و سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە زیاتر 35%ی دەنگی بەدەستهێناوە، رێژەی بەشداریكردنیش لە هەڵبژاردن گەیشتوەتە 64%.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group