نەوا-
فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكات.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن (هێڵی ئاسمانی ئەی جێت)ەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وابڕیارە لە 3ی 12ی 2025ەوە گەشتە ئاسمانیەكانیان لە نێوان (ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبول) هەفتانە بە چوار گەشت دەست پێبكەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوای زیاتر لە 3 مانگ لە ڕاگرتنی گەشتەكان، بۆ یەكەمجار فڕۆكەیەكی توركش ئێرلاین لە ئیستانبوڵەوە بەرەو سلێمانی كەوتەڕێ و بەرەبەیانی 3ی ئەم مانگە لە سلێمانی نیشتەوە.