نەوا-
نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) بڵاویكردەوە، لەشاری سلێمانی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی یونامی بەهاوكاری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، راهێنانێكی لەسەر (برەودان بە ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنوسان و میدیاكاران لە هەرێمی كوردستان ی عیراق) سازكرد.
راشیگەیاندوە، لەو راهێنانەدا 26 بەشداربوان بەنوێنەرایەتی دامەزراوە میدیاییەكان و رۆژنامەنوسان و رێكخراوە ناحكومییەكان سودمەند بون لەو راهێنانە، بەشداربوان ئاشناكران بەچوارچێوەی یاسایی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئازادی رادەربڕین، ئەمەش بەئامانجی بەرزكردنەوەی توانایان لەجێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە پیشەییەكانیان بەپێی دەستوری عیراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی ئازادی رادەربڕین و پاراستنی رۆژنامەنوسان.