دەنگدانی تایبەت 11 كاتژمێر بەردەوام دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە 9/11 بەبەشداریی زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەر دەنگدانی تایبەت بۆ خولێكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بۆ هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان دەستپێدەكات.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن راشیگەیاندوە: دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەكان لە كاتژمێر 7 ـی بەیانی تا  6 ـی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، لە 809 بنكەی دەنگداندا بەسەر 4 هەزارو 501 وێستگەدا دابەشكراون.
كۆمسیۆن باسی لەوەشكردوە كە لە دەنگدانی تایبەتدا جگە لە هێزە ئەمنییەكان ئاوارەكانیش لە هەمان وادەدا دەنگ دەدەن بەڵام ئەوان لە 27 بنكەی دەنگدان كە 97 وێستگەیان بۆ دابینكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group