نەوا-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سێ ئاگاداری بەپەلەی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە دەنگدانی گشتی.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و رایدەگەینێت، نابێت دوو جار قەڵەمی دەنگدان بخرێتە سەر وەرەقە، ئەگەرنا دەنگەكەی دەسووتێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پەنجەمۆرەكەی نابێت بەر وەرەقەی دەنگدانەكە بكەویت ،هەروەها،نابێت وەرەقەكە بە هیچ شێوازێك بنوشتێتەوە.
ئەمە ەل كاتێكدایە، ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، كاتژمێر 7:00ـی بەیانی بنكەكانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتیی كرانەوە و بڕیارە تاوەكوو كاتژمێر 6:00ـی ئێوارە پرۆسەكە بەردەوام بێت، هەروەها لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، وە هەروەها، 7744 كاندیدیش كێبڕكێ لەسەر 329 كورسی پەرلەمان دەكەن