تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە پاكستان بەدەیان قوربانی لێكەوتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

موحسین نەقوی وەزیری ناوخۆی پاكستان رایگەیاند، لەئەنجامی تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەبەردەم دادگایەك لەناوچەیەكی نیشتەجێبونی شاری ئیسلام ئاباد، 12 كەس كوژران و 27 كەسی دیكەش برینداربون.
وەزیری ناوخۆی پاكستان وتیشی: هەوڵدەدەن ناسنامەی خۆكوژەكە بدۆزنەوە تاوەكو بزانن لە كوێوە هاتوە، ئەوەی زانراوە ئەوەیە كە هێرشبەرەكە ماوەیەك لە دەرەوەی دادگاكە چاوەڕێیكردوە پێشئەوەی لەنزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس خۆی بتەقێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group