نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، لەئەنجامی كاریگەری هەردو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سور شەوی شەممە 14-11 تاوەكو دومشەممەی داهاتو 17-11 ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت بەجۆرێك شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوەو سەرەتا بە نمە باران دەستپێدەكات، پاشان كاریگەرییەكەی زیاد دەبێت بەجۆێك لە هەندێك ناوچەدا هەورە تریشقەو باران دەبێت.
كەشناسی هەرێم زیاتر رونیكردۆتەوە، ئەگەری بەفربارینێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكورو باكوری رۆژهەڵات هەیە، پلەكانی گەرماش بە گشتی نزمبونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت كە تاوەكو رۆژی یەكشەممەی داهاتو 16-11 نزیكەی 10 پلەی سیلیزی كەمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانییش خێرایی با چالاك دەبێت.