نەوا-
ریاز حلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، هەڵمەتێكیان بۆ كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان لەكەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردوە.
ئاماژەشیكردوە، هەڵمەتەكە تایبەتە بەو منداڵانەی دانیشتوی كەمپەكانن بەمەبەستی تەواوكردنی ئەو ژەمە ڤاكسینانەی كە ئەو منداڵانە زیاتر لە دوو ساڵە وەریان نەگرتوەو نزیكەی 10 هەزار منداڵ دەگرێتەوە.
لەسەر راسپاردەی ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عیراق هەڵمەتی كوتانەكە دەستیپێكردوە بۆ كوتانی منداڵانی ناو كەمپەكان لە هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆكدا.