چاوەروان دەكرێت ئەمرۆ ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
مەروان محەمەد بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دەنگی ئەو حەوت وێستگەیەی كە لە بازنەی هەولێر هەژمار نەكراوبوون بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە، ئێستا دەنگەكان هەژمار كران و ئەنجامەكەیان گەیشتە بەغدا و چاوەروان دەكرێت ئەمرۆ ئەنجامی فەرمی ڕابگەیەنرێت.
بە گوێرەی ئامارەكانی كۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، 82.42% و لە دەنگدانی گشتیش، نزیكەی 54.35% بوو.
ئەمە لە كاتێكدایە، ڕۆژی یەكشەممە 9ی تشرینی دووەم، دەنگدانی تایبەت و دوو ڕۆژ دواتریش سێشەممە 11 مانگ، دەنگدانی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمان، لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group