كۆمسێۆن: سەرجەم سكاڵاكان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت جیاكراونەتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن رایگەیاند، سەرجەم سكاڵاكان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی یەكلاییكراونەتەوە، ئەنجامەكان سەلماندوویانە كە پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی 100%ـی دەنگەكان، هاوتا بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی دەنگدان ئاشكرادەكەین، دواتر لە رێگەی پێگەی سەرەكیانەوە، دەرگای تانەدان لە ئەنجامەكان دەكەینەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لایەن و كاندیدەكان، دەتوانن تانە لە ئەنجامەكان بدەن.