كەشناسی هەرێم: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تەم هەیە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە17-11 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان (5 – 15 ) كیلۆمەتر دەبێت، ئاڕاستەی با باكوری خۆرئاوا دەبێت.
باسی لەوەشكرد، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، تەنها ناوچە شاخاویەكان نەبێ كەمێك بەرز دەبنەوە بە  (1-2 ).
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی سێ شەممە18-11، كەشناشی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروستبونی تەم لەكاتەكانی بەیانی زو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەكاندا.  بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 18  پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group