نەوا-
زەوییەكی پاككراوە لە مین لە سنوری سلێمانی رادەستدەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانیدا رایگەیاندوە، لیژنەی رادەستكردنەوەی كێڵگەمینە پاككراوەكان هەستاون بە رادەستكردنەوەی زەوی شەڕگەیەك بە ناوی زەوی سەلمان لە گوندی كۆكۆیی لە شارۆچكەی دەربەندیخان.
ئەوەش خراوەتەڕو، روبەری زەوی شەڕگە پاككراوەكە 22 هەزارو 500 مەتر چوارگۆشەیەو لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی پاككراوەتەوە بە هاوكاری رێكخراویITF ی سلۆڤینیایی كە هەستابون بە دابینكردنی ئۆتۆمبێل بۆ تیمەكان.