نەوا-
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەوكاتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان هەموو زانیارییەكانیان پێداین لەبارەی تەرازووی پێداچوونەوە، داهاتی نانەوتی و بەردەوامبوونی هەناردەی نەوت لەڕێی سۆمۆوە، مووچە دەنێرین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەم هەنگاوانە بگیرێتەبەر "ئینشائەڵڵا" هەموو شتێك چارەسەردەبێت.
هاوكات، بەگوێرەی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیكدوە بە ئامادەكردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی (ئەیلول) و هەوڵدەدەن كەمتر لە 48 كاتژمێریی داهاتودا ڕەوانەی بەغدای بكەن.