دەنگدان لەسەر زیاتر لە 125 پرۆژە یاسا لەئەنجومەنی نوێنەران دەكەوێتە خولی نوێوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەپێی راپۆرتێك زیاتر لە 125 پرۆژە یاسا لە خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەكراون بۆئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت یان خوێندنەوەی دوەم و كۆتاییان بۆ بكرێت، هەروەها زیاتر لە 100 پرۆژە یاسای دیكە هەن كە گرنگ و پێویستن بۆئەوەی لەزوترینكاتدا بخرێنە بەرنامەی كارەوەو دەنگیان لەسەر بدرێت.
لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویكردوەتەوە، گرنگترین پرۆژە یاسا نەوت و غازە كە لە ساڵی 2007وە دەرنەكراوە، چونكە پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندو هەرێمی كوردستان ر‌ێكدەخات، هەروەها ئەنجومەنی نەوتی فیدراڵی دادەمەزرێنێت كە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان دەكات و كرێیان بۆ دیاری دەكات، جگە لەوەی قەیرانی موچەی نێوان حكومەتی ناوەندو هەرێمی كوردستانیش چارەسەر دەكات. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group