نەوا-
بەمەبەستی بینینی رۆڵی ئابوری و دابینكردنی هەلی كار پڕۆژەی راكێشانی كارەبا بۆ ناوچە پیشەسازییەكانی هەرێم باسدەكرێت.
وەزارەتی كارەبا بڵاویكردوەتەوە، بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی راكێشانی كارەبا بۆ ناوچە پیشەسازییەكان فارس میرخان بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی كارەباو زانا میران بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لەگەڵ شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنان كۆبونەوە.
هەر لەكۆبونەوەكەدا باسیان لە چۆنیەتی راكێشانی كارەبا بۆ ناوچە پیشەسازییەكان كرد كە بە زۆنێكی ئابوری گرنگ دادەنرێت و رۆڵێكی گرنگی لە فرە چەشنكردنی ئابوری و دابینكردنی زۆرترین هەلی كار هەیە.