ترەمپ: فڕۆكەی F-35 بە سعودیە دەفرۆشین

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە فڕۆكەی F-35 بە سعودیە بفرۆشێت، چونكە سعودیە هاوپەیمانییەكی باشی ئەوانە.
وتیشی: بڕواننە دۆخی ئێران كە چیان كردوە بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەكانیان، هەر لەبەرئەوەشە كە رایدەگەیەنن ئەو فڕۆكانە بەسعودیە دەفرۆشن.
پێشتر سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبو، خواستی سعودیە بۆ كڕینی فڕۆكەی جەنگی F-35 و فڕۆكەی جەنگی دیكە هەڵدەسەنگێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group