نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای رانیە وادەی كۆتایی پرۆسەی وەرگرتنی نەوتی هاوڵاتیانی راگەیاند.
قائیمقامیەتی رانیە بڵاویكردۆتەوە، بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی راپەڕین هاوڵاتیانی سنوری قەزای رانیەو ناحیەكانیان ئاگادار دەكەنەوە ئەوانەی كە بەشە نەوتیان وەرنەگرتوەو خوازیاری وەرگرتنن پێویستە لەو ماوەیەی دیاریكراوە نەوت وەربگرن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دەبێت هاوڵاتیانی سنورەكە لەماوەی 15 رۆژی داهاتودا نەوتەكەیان وەربگرن، بەپێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان نامێنێت و كۆتایی بەپرۆسەی دابەشكردنی نەوت دێت.