لامین یەمال هۆكاری هەڵبژاردنی یانەی ئیسپانیا ئاشكرا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس نیوز، یامین یەمال یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندوە، بڕیارەكەی بۆ نوێنەرایەتیكردنی ئیسپانیا دوای بیركردنەوەی خۆی بوە سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ مەغریبییەكان هەیە.
یەمال رونیشیكردۆتەوە، بەردەوام بیری لەوە كردوەتەوە یاری بۆ مەغریب بكات، لەو كاتەدا هەڵبژاردەی مەغریب گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال، دواتریش راستییەكان دەركەوتن كەچەند خۆشەویستی بۆ مەغریب هەبوە لەگەڵ ئەوەشدا هەموكات خواستی بوە لە پاڵەوانێتی ئەوروپا یاری بكات، چونكە پێیوابوە تۆپی پێی ئەوروپا بینەرێكی فراوانتری هەیەو لە بەرزترین ئاستە نێودەوڵەتییەكان دەبینرێت.
لامین یەمالی تەمەن 18 ساڵان خاوەنی هەردو رەگەزنامەی ئیسپانی و مەغریبییە، بەڵام لە كۆتاییدا یاریكردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەڵبژارد.









شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group