حكومەتی عێراق حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەكانی خستە لیستی تیرۆرەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عێراقی هەریەك لە گرووپی حوسییەكانی یەمەن و حزبوڵڵای لوبنانی خستە ناو لیستی تیرۆر.
ژمارە 4848ی رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی عێراقی لەلایەن وەزارەتی دادی عێراق بڵاوكرایەوە، كە رێككەوتی 17ی تشرینی دووەمی 2025 لەسەرە، كە تێیدا پاڵپشت بە بڕیارەكانی لیژنەی سڕكردنی سامانی تیرۆریستان لە نووسینگەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، هەریەك لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەكان لە یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان، خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
رۆژنامەكە ئاماژە بەوەشداوە، ئەم نوێكردنەوەیە لە چوارچێوەی دیاریكردنی ئەو قەوارە و كەسانەدایە، كە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و وشككردنی سەرچاوە داراییەكانیان دەیانگرێتەوە.
لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەدا كە لە رۆژنامەكەدا هاتووە، ناوی ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریر شام گۆڕدراوە بۆ ئەحمەد حسێن شەرع.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group