سودانی: سورین لەسەر هەڵوێستی خۆمان بۆ پشتیوانیكردنی گەلی لوبنان و فەڵەستین

54 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلەی كردوە لە دیاریكردنی لێپرسراوێتی و لێپێچینەوە لەو كەسەی كەموكوڕی هەبوە لەبڕیاری لیژنەی سڕكردنی دارایی تیرۆریستان كە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق لە 17 مانگی 11 بڵاوكراوەتەوە، چونكە ئەوەی بڵاوكراوەتەوە پێچەوانەی هەڵوێستی راستەقینەیە، هەر بۆیە رەزامەندی لایەنی عیراقییش لەسەر سڕكردنی دارایی لەسەر داوای لایەنی مالیزی بوە كە پەیوەندیداربوە بەو لایەنانەی پەیوەندیان بە رێكخراوی داعش و ئەلقاعیدەوە هەیە.
حكومەتی عیراق راشیگەیاندوە، لەسەر هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەكانیان تەئكید دەكەنەوە دژی هێرشی دوژمنكارانەن لەسەر كەسوكارەكانیان لە لوبنان و فەڵەستین ئەوەش هەڵوێستێكی نەگۆڕەو هیچ موزایەدەیەك هەڵناگرێت و رەنگدانەوەی هەڵوێستی هەمو گەلی عیراقە بە هەمو پێكهاتەكانییەوە.
جێی ئاماژەیە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق هەریەك لە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەكان لە یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group