ئەردۆغان بۆ جەهەپە: ئێوە خوێنی برایانی كوردتان رشت

48 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رەخنەی توندی لە لێدوانەكانی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی گشتیی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) گرت و رایگەیاند: ئۆزەل لە خۆڕا خۆی ماندو دەكات  و لە ئامانجەكانی لادادەت ئەگەر دەیەوێت جەلادێك ببینێت ئەوا با تەماشای ئاوێنەو مێژوی خۆی و رابردوی پارتەكەی بكات لەوێ دەبینێت.
ئەردۆغان وتیشی: گەلی توركیا زۆر باش دەزانێت كێ بو لەژێر ناوی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا لە دێرسیمەوە دەستیپێكرد خوێنی برایانی كوردی رشت، جەهەپە هەرگیز ناتوانێت لەو خوە رزگاری بێت كە هەمو شتێك بە بەرژەوەندی دەبینێت. بەلای جەهەپەوە كورد تەنها سندوقێكی دەنگدانە، بەڵام ئێمە بە تورك، كورد، عەرەب، چەركەس و لازەوە بەردەوام دەبین لە لەئامێزگرتنی هەمو توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group