فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەركرا

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی ئەنجامەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەسەند كردووە و هێرشەكە لە رێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدراوە.
سەباح نوعمان ئەوەشی خستەڕوو، درۆنەكان لە بەری باشوری كێڵگەكە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی خورماتوو ئاڕاستەكراون، هەروەها تائێستا 11 جار هێرشكراوەتەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.
ئاشكراشیكرد، ئەوانەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە ناسراون و لە یاسا هەڵاتوون، هاوكات فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەنجامدەرانی هێرشەكە دەركراوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق راشیگەیاند، بۆ پاراستنی كێڵگەكە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت، دەشڵێت؛ هێزی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین جێگیر دەكرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێك بكرێتەسەر كێڵگەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group