پارێزگاری كەركوك بەبۆنەی رۆژی سەركەوتن بەسەر داعشدا: قوربانیدانی هێزەكان لەیادناكەین

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە 10/12 بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی رۆژی سەركەوتن بەسەر چەكدارانی داعشدا بكاتە پشو، هەر بەو بۆنەیەوە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك پشوی لە ئیدارەی پارێزگاكەی راگەیاندو لە پەیامێكی رایگەیاند، ئیدارەی پارێزگاو لیژنەی باڵای ئەمنی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵكی كەركوك بە هەمو پێكهاتەكانییەوە دەكەن، لەم یادەدا قوربانیدانی هێزەكانی سوپا، پێشمەرگە، پۆلیس، حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لەیادناكەن كە لەپێناو ئازادكردنی خاك و پاراستنی نیشتماندا خوێنیان رشت.
راشیگەیاندوە، بەو بۆنەیەوە بڕیاریانداوە دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە، كۆلێژو زانكۆكان رابگیرێت جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group