وەزارەتی كشتوكاڵ: زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن كراوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوە، بەنداوەكان بەهۆی ئەم شەپۆلەی كە روی لە ناوچەكە كردوە دەستیان بە خەزنكردنی ئاو كردوە، لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان  زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن كراوە بەشێوەیەك دەربەندیخان 1.5مەترو دوكان 70 سانتیمەتر زیادیانكردوە. ئاماژەشیكردوە، بەنداوە بچوكەكانی سنوری گەرمیان و سلێمانی هەمویان پڕبون لە سنوری هەولێر یەك بەنداو پڕبوە و سەرڕێژی كردوە، ئەوانیتریش ئاویان لێخەزنكراوە، هەروەها لەسنوری دهۆكیش ئاوی بەنداوەكان زیادیانكردوە بەڵام بە ڕێژەی كەمتر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group