نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزای چەمچەماڵی كردو ئەو شوێنانەی بەسەركردەوە كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتوە.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا قوباد تاڵەبانی وتی: لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ دەستنیشانكردنی زیانەكان و هۆكارەكانی ئەو لافاوە، چونكە روبەڕوبونەوەی ئەم روداوە پێویستی بە دەستە جەمعیە كە هەمو هێزو تواناكان كۆبكاتەوە، گیرفانی حكومەت لەگەڵ هێزو تواناو گیرفانی كەرتی تایبەت، هەروەها هێزو تواناو لێهاتویی رێكخراوە ناحكومییەكان هەموی كۆبكرێتەوە لەژێر یەك چەتردا روبەڕوی ئەم روداوانە ببنەوە.
وتیشی: حكومەت رۆڵی خۆی دەگێڕێت و ئەركەكەش بەپشتیوانی هاوڵاتیان و رێكخراوەكان روبەڕوی دەبنەوە، لەگەڵ فەرمانگەكان لەسەر هێڵین و لیژنەكان دەستبەكار دەبن و لەپێشینەی كارەكانیش دابینكردنی پاراستنی سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان و چارەسەركردنی برینداران و دابینكردنی شوێنە بۆ ئاوارەكان و دواتر ئەو كەموكوڕیانەی ئەگەر هەبوبێت دەستنیشان دەكرێن.